پەروەردە کاتێک که بیر لە کێشەی کورد ئەکەینەوە و بە تێڕوانین بە کوردستان و کورد و بەراورد کردنی لەگەڵ کۆمەڵگایەک وەکو بریتانیا و ئاڵمان وا هەست دەکەین کورد زۆر نەزانە و یا ئەوەی هەندێک کەس لە نەناسینی جیهان وا هەست دەکەن کە گوایه ئەو ئەحزابەی ئێمە هەمانه داردەستی داگیرکەرانی کوردستانن بۆ نمونە ئەوان هەڵسوکەوتی پەکەکە و یا پارتی و کۆمەڵە و دموکرات و چیتر پێناسە ئەکەن و ئێژن ئەوانە هەڵسوکەوتی داگیرکەرە و لە ڕاستیشدا ڕاس ئەکەن بەڵام ئەوەی ڕوونه گشت ئەو ئەحزاب گەلە خەڵک و شارۆمەندی کوردستانن و کۆمەڵگای کوردستان پشتیوانیان دەکات و ناکرێت بەو شێوازە بەراورد بکرێت بەڵکوو لە ڕاستیدا ئەوان هەڵە ئەکەن و هەڵە ئەکەن. ئێمە ئوسولەن کاتێک وەکو تاک سەیری کۆ دەکەین وا هەست دەکەین کە کۆ دەبێت وەکو ئێمە هەڵسوکەوت بکات. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئێمە ڕەنگە پەنجا و شەست و حەفتا ساڵ تەمەنمان هەبێت بەڵام ئەو تەمەنە بۆ تاک زۆر ئەگەر نا بۆ شتێک بە ناو جیهان چرکەش حیساب ناکرێت. نەتەوەخوازی و دەسەڵاتی کولتوورەکان لە دوای گەشە کردنی زانست گەشە دەکات و زانستیش لە دوای شۆڕشی ڕۆشنگەری سەرهەڵدەدات و ئێمەی کورد بە سەرن...