پست‌ها

نمایش پست‌هایی با برچسب kurd
تصویر
  پەروەردە کاتێک که بیر لە کێشەی کورد ئەکەینەوە و بە تێڕوانین بە کوردستان و کورد و بەراورد کردنی لەگەڵ کۆمەڵگایەک وەکو بریتانیا و ئاڵمان وا هەست دەکەین کورد زۆر نەزانە و یا ئەوەی هەندێک کەس لە نەناسینی جیهان وا هەست دەکەن کە گوایه ئەو ئەحزابەی ئێمە هەمانه داردەستی داگیرکەرانی کوردستانن بۆ نمونە ئەوان هەڵسوکەوتی پەکەکە و یا پارتی و کۆمەڵە و دموکرات و چیتر پێناسە ئەکەن و ئێژن ئەوانە هەڵسوکەوتی داگیرکەرە و لە ڕاستیشدا ڕاس ئەکەن بەڵام ئەوەی ڕوونه گشت ئەو ئەحزاب گەلە خەڵک و شارۆمەندی کوردستانن و کۆمەڵگای کوردستان پشتیوانیان دەکات و ناکرێت بەو شێوازە بەراورد بکرێت بەڵکوو لە ڕاستیدا ئەوان هەڵە ئەکەن و هەڵە ئەکەن. ئێمە ئوسولەن کاتێک وەکو تاک سەیری کۆ دەکەین وا هەست دەکەین کە کۆ دەبێت وەکو ئێمە هەڵسوکەوت بکات. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئێمە ڕەنگە پەنجا و شەست و حەفتا ساڵ تەمەنمان هەبێت بەڵام ئەو تەمەنە بۆ تاک زۆر ئەگەر نا بۆ شتێک بە ناو جیهان چرکەش حیساب ناکرێت. نەتەوەخوازی و دەسەڵاتی کولتوورەکان لە دوای گەشە کردنی زانست گەشە دەکات و زانستیش لە دوای شۆڕشی ڕۆشنگەری سەرهەڵدەدات و ئێمەی کورد بە سەرن...
تصویر
                                                                                                                                             سیستەم وەسە چی؟ ئەگەر بمانەوێت سیستەمێک بە وێنه نیشان بدەین چۆن دەتوانین بینەخشێنین؟ پێشەکی: کاتێک فیلەسووفەکان پرسیار لە بنەڕەتی مرۆڤ دەکەن بەوە ئەگەن کە مرۆڤ هەڵدراوەتە ناو جیهان. هەڵبەت ئەم هەڵدرانە بەو مانایە نیە کە گوای کەسێک به هۆکارێکی تایبەت مرۆڤی هەڵدابێتە ئەم جیهانەوە. ئێمە لە دایک و باوکمانەوە هەڵدەدرێنە ناو ئەم جیهانه. ئێمە کاتێک چاو ئەکەینەوە لەم دونیایەداین بە بێ هیچ زانیاریەک. بۆیە کامڵەن بێمانایە پرسیار کردن لە بوونی خودا و ئێژن پێویست ناکات ئێمە لەم پرسیارە بکۆڵینەوە کە ئایا ئێمه خود...
تصویر
                                       بیرەوەری منداڵ بووم بە زۆر ئەمتوانی نوێڵ هەڵگرم. ڕەنگە نەزانن نوێڵ چیە! نوێڵ کەرەستەیەکە لە ئاسنی پتەو بۆ ئەوەی بەردی پی بشکێنی و یا بیتلێنی هەروەها فارسیەکەی دەبێتە "اهرم". زەویەکمان هەیە لە دەمی ڕووبارێکە کە جاران ئەوەی بۆ منیان گێڕاوەتەوە پەنجا شەست ساڵ پێش هەموو کاتەکان و وەرزەکان ئاوی بووە بەڵام ئێستا تەنیا سەرەتای بەهار بەفراوێکی هەیە و ئەویش تەواو بووە دیارە حکومەت بە لێدانی زنجیرە بەربەست لە سەر ڕێگای ڕووبارەکە، ئەو ڕووبارە وشکی کردوە ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە زەمانی پێش ئەم حکومەتە زەووی دێم لە ئاوایی ئێمە زۆر کەم بوو بەڵام ئێستا بە گشتی پشتی جادە بووە بە دێم و خەڵک مەجبوورن بۆ دەرهێنانی ئاو چا لێبەن و ئاو لە دڵی عەرزەوە بێننە سەر بۆ کشت و کاڵ. دیارە ئەم کێشەیە ئەمڕۆکه یەکێک لە کێشەکانی مەریوان و گوندەکانی دەورو پشتیەتی. بەهەرحاڵ بچینەوە سەر باسی نوێڵەکە و زەویەکە، ئەم زەوویەی ئێمە لەو کاتەدا کە شەڕ هەبوو لە نزیکی پایەگایەک بوو کە حکومەت درووس...