سیستەم وەسە چی؟

ئەگەر بمانەوێت سیستەمێک بە وێنه نیشان بدەین چۆن دەتوانین بینەخشێنین؟

پێشەکی:

کاتێک فیلەسووفەکان پرسیار لە بنەڕەتی مرۆڤ دەکەن بەوە ئەگەن کە مرۆڤ هەڵدراوەتە ناو جیهان. هەڵبەت ئەم هەڵدرانە بەو مانایە نیە کە گوای کەسێک به هۆکارێکی تایبەت مرۆڤی هەڵدابێتە ئەم جیهانەوە. ئێمە لە دایک و باوکمانەوە هەڵدەدرێنە ناو ئەم جیهانه. ئێمە کاتێک چاو ئەکەینەوە لەم دونیایەداین بە بێ هیچ زانیاریەک.

بۆیە کامڵەن بێمانایە پرسیار کردن لە بوونی خودا و ئێژن پێویست ناکات ئێمە لەم پرسیارە بکۆڵینەوە کە ئایا ئێمه خودا دروستی کردوین یا نه؟ هەر بەم بۆنەیەوە داستایۆفسکی ئێژێت: واز لەو پرسیارە بێنن که کێ مرۆڤ و جیهانی درووست کردوە. ئێمه هەین و دەنێت بزانین که کێ ئەیەوێت جیهان و مرۆڤ لەناو ببات و بوونی دەخاتە مەترسیەوە؟

ئارتوور شۆپنهاور گەورە فیلەسووف هەر بەم شێوازە دەدوێت:
مرۆڤ کاتێک چاو هەڵەبڕێت خۆی دەبینێت که به پەلە لە نشێوێکدا بەرەو خوار ڕادەکات. هەم مرۆڤ لە ڕاکردندایە و هەم نشێوەکە لە گەڕاندایە و لەم بارودۆخەدا مرۆڤ ئەگەر بوەستێت چی ڕوو دەدات؟ به تەکید لەناو دەچێت و دەمرێت.

سیستەم:

سیستەم (system) گرووپێک کە لە  بەشە جیاوازەکان پێک دێت کە به پێ ئلمانه جیاوازەکان پێکەوە گرێ دەدرێن و پێکەوە هاوکاری دەکەن. ئەم ئلمان گەلە دەتوانن یاسا و کولتوور و باوەڕ و ئیمان و چیتر ببن. سیستەم دەتوانێت سرووشتی بێت وەکو لەشی مرۆڤ و یا دەسکرد بێت وەکو ماشین و یا فڕۆکەیەک.
 سیستەمەکان بە پێ یاسای مانەوە ئێنرژی مەیل بە مانەوەی خۆیان دەکەن بۆیە ئەگەریش مەجبوور بکەون بگۆڕیەن لە ڕاستیدا مانەوەی خۆی لەدەست نادات بەڵکوو لە شێوازێک دەگۆڕیەت بۆ شێوازێکی دیکه بەڵام ئەوە لە سیستەمە سرووشتیەکاندا سدق ئەکات و لە ڕاستیدا سیستەمە دەسکردەکان بە ئاسانی دەکرێت لە یەکتر هەڵبوەشێنەوە ئەگەر کاتێکی زۆری تێنەپەڕاندبێت.
بۆ نموونە ئەگەر شتێکی دەستکردی مرۆڤ زۆر تەمەنی بەسەردا تێپەڕێت ئەوا ڕەنگ و بۆی سرووشتی بە خۆیەوە دەبینێت و چیتر بۆ خەڵکی ئاسایی جیاکردنەوەی لەگەڵ سیستەمی سرووشتیدا ئەستەم ئەبێت و ئەم کێشەیە بە ڕوونی لە ئایین دا دەبینین و یا ڕەنگە لە ئەو ئاسەوارە مێژوویانەی کە مرۆڤ وەکو تەپۆڵکە درووستی دەکات بەڵام ئەمڕۆ ئەگەر دێرینەناس نەچێت و لێکدانەوەی بۆ نەکات ناتوانین بزانین کە دەسکردە.
ئمپراتووری بریتانیا بە هۆی دەسکرد بوونیەوە دوای ماوەیەک لەیەک هەڵوەشایەوە و چەندین وڵاتی جیاوازی لێ درووست بوو و ئێستا ئێمه وڵاتێک بە ناوی ئنگلیس یا ئنگلیش دەناسین کە هەر ڕۆژ ئمکانی ئەوەی هەیە کە ناوچەی جیاوازی لێ درووست ببێت بە هۆی ئەوەی کە ئەو سیستەمە ئیرلەند و ئسکاتلند و چەند ناوچەی دیکەی بە زۆری هێز ڕاگرتوە.. ئەوەی کە ئەو خەڵکە بیانەوێت ئەو سیستەمە دەسکردە هەڵتەکێنن شتێکی جیاوازە بەڵام به تەکید دەکرێت. بەڵام لە ڕاستیدا خودی سیستەمی ژیانی خەڵکی ئنگلیش ناتوانن هەڵیوەشێننەوە و ئەویش بە هۆی یاسای مانەوەیەی ئنرژیە کە لەسەرترا ئاماژەی پێدراوە. بۆ نمونە سۆڤیەت هەڵوەشایەوە و بریتانیا هەڵوەشایەوە بەڵام سیستەمی ئنگلیش هەڵناوەشێتەوە بە هۆی ئەوەی کە خۆدی سیستەمی ئنگلیش ئنگلیشەکان لە پەرەسەندنی چەند هەزار ساڵە و لە ڕاستای مانەوە پێ دەگەن. بەڵام سیستەمی برتیانیای گەورە لە سەدەی شازدەهەمەوە دانرا و بە پێ ئستعمار بوو. ئایینەکانیش لەو قاعیدە ناچنەدەر ئەوانیش ئەگەر سەیریان بکەن بە هەمان شێوازن. ئایین قەد سرووشتی نیە و نابێت و دەتوانین لێکترازانیان بە پێ خواست و ویستی خەڵک ببینین. بۆ نموونە ئەوانەی لە ئیسلامدا گشتیان موژدەی بەهەشتیان پێدرابوو دواتر پێکەوە دەرگیر بوون و لێک جودا بوونەوە و تا ڕادەیەک کە یەکتریان دەکوشت. ئەمەش نیشانی دەدات ئایین شتێکی سرووشتی نیە بەڵکوو شتێکی دەسکردە کە ئەو کەسانەی بە ناوی پێغەمبەر دایدەهێنن.

                                                          سیستەمە کۆمەڵایەتیەکان

                                                                     *    سەرچاوەی وێنە

سیستەمی کۆمەڵایەتی شێوازی لەم وێنەیە نزیکه. زۆربەی ئێمه لە چەندین سیستەمدا ژیان ئەکەین. بۆ نمونە بنەماڵه و قوتابخانه و ئایین و کارگه و یا هەر شتێک لەو چەشنانە. سیستەمەکان ڕەنگە لە ڕوانگەی سەرەتاییدا زۆر مەترسیدار بن هەر بەو بۆنەیەوە هەندێک بیرمەند هەوڵی لەناوبردنی سیستەمەکانیان داوە و سیستەم بە واتایەک بە کۆیلەکەری مرۆڤ دەبینن و سیستەمەکان لەسەر ئازاد نەبوونی مرۆڤ دەناسن بۆیە حەول دەدرێت بیرووخێنن. لە ڕاستیدا سیستەمەکان گەورەترین ئەرکیان لە مانەوەی جۆری مرۆڤدا هەبووە. مێشکی ئێمە بەجۆرێک بارهاتوە لە سرووشتدا کە بتوانین بە شێوازی دەسکرد و جیا لە سرووشت سیستەم درووست بکات. مرۆڤ لە چاو ئەو هەموو زاڵمیە کە هەیەتی داماوترین و هەژارترین بوونەوەری سەرگۆی زەویە. منداڵی مرۆڤ ئەگەر بنەماڵه و باوک و دایک و خوشک و برا(سیستەمی بنەماڵە) نەبوونایە لە چرکه ساتەکانی ژیانیدا لەناو دەچێت(هەنێک بوونەوەری دیکە ئەو سیستەمەیان درووست کردوە). بۆیە بنەماڵه یەکێک لە گرنگترین سیستەمەکانه کە مرۆڤی سەرەتایی درووستی کردوە و کاری پێ کردوە و کاری تێدا کردوە بۆ ئەوەی مانەوەی خۆی تەزمین بکات. ئەوەی کە بە پێ پەرەسەندنی مرۆڤ هەندێک لە سیستەمەکان کارگێڕی خۆیان لەدەست دەدەن و یا تێکەڵ دەبن بە سیستەمێک گەورەترەوە و بۆیە گرنگی ئەوان تا ئەو ڕادەیەی کە پێویستە نابینرێت و یا ڕەنگە سیستەمی نوێ بیانسڕێتەوە کە نموونەی ئەم سیستەمە دەتوانین ئاماژە بە سیستەمی پەروەردە بکەین کە سەرەتا لە دەستی بنەماڵە و دواتر دەکەوێتە دەستی ئایین و دوای ئەوەی کە کۆمەڵگاکان بەرەو سکۆلاریزە ئەڕۆن دەکەوێتە ژێر دەستی حکومەت و سیستەمی پەروەردە ئەمڕۆکە تا ڕادەیەک باش دەتوانێت سەربەخۆ بێت.

سیستەمەکان پێوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ مانەوەی ئێمەی مرۆڤ بۆیە گرنگی تایبەتیان هەیە و هەموو کاتێک لێکۆڵینەوە لەسەریان دەکرێت بۆ ئەوەی سازو کاریان و گرنگی سیستەمەکان دەرکەوێت. بۆ نموونە ئەمڕۆ ئێمە دەزانین ئەگەر هەنگ لە گۆی زەوی بسڕیەتەوە زۆرێک مرۆڤ تووشی برسیەتی و بێ نانی و بێ ئاوی دەبن و لە ڕاستیدا ئەوە سیستەمی سرووشتی دونیایە تووشی کێشە دەبێت بۆیە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان  ڕۆژێکیان دیاری کردوە بۆ ڕۆژی هەنگ و گرنگی دان بەو بوونەوەرە کە ڕەنگە ئێمە ئاگادار نەبین چەندە گرنگە لە ژیانماندا.

سیستەمە سیاسیەکانیش جودا نین لەو قەواعدگەلەی کە باس کراوە. سیستەمە سیاسیەکان دەتوانن هەم دەستکرد بن و هەمیش بە شێوازی پەرەسەندن و سرووشت پێیان بەگەین. لەبنەڕەتدا هیچ سیستەمێک نیە که جودا بێت لە سیاسەت و سیستەمی سیاسی هەموو سیستەمەکانی دیکە لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا دەگرێت و ئەگەر بە پێویستی بزانێت لە خۆیا گوومیان دەکات و یا ڕەنگە بێ کەڵک سەیری بکات و بیانسڕێتەوە.
نەتەوە بوون خۆی جۆرێکه لە سیستەمی کۆمەڵایەتی کە مرۆڤەکان به پێ کولتوور و یاسا و زمان و چیتر پێکەوە پێوەندی دادەڕێژن و بەرەو ئامانجێکی تایبەت هەنگاو دەنێن. ڕەنگە تۆ لە سیستەمی نەتەوەدا کەسێک کە تا ئێستا نەتدیوە و نایناسیت لە جێگایەکی ئەم گەردوونە بمرێت و تۆ پێت ناخۆش بێت و لە ڕاستیدا ئەوە گرێبەستە شاراوەکانی ناو سیستەمە کە تۆ دەبەستێتەوە بە کەسێکەوە کە نایناسیت و نەتدیوە و هەستت بۆی هەیە و یا لە پێناویدا شەڕ بکەین. 
نمونەی ئەو شتەی ئاماژەی پێدراوە دەتوانین ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان باس بکەین کە دوو وڵات لە نێوانماندا گیریان کردوە و هیچ گرێبەستێکی سیاسی و ئابووری لە نێوانماندا نەبووە. کاتێک لە ڕۆژئاوا شەڕ دەستی پێکرد زۆرێک لە خەڵکی ڕۆژهەڵات ڕۆشتن بۆ شەڕ و یا یارمەتی ماڵیان دا و له کەمترین حاڵەتدا ئەوان بە داخ و پەژارەوە و هەستی ناخۆشەوە باسیان دەکرد و حەولیان دەدا هاوخەمی خۆیان نیشان بدەن لە حاڵێکدا کە نەتەوەکانی دیکە ئەگەر یارمەتیشیان دەدا نەک لە پێناو کوردا بەڵکوو لە پێناو ئستراتیژی و قازانج و بەرژەوەندی خۆیاندا بوو کە ئەو کارەیان دەکرد.ئەمە نیشان لە گرێبەستێکه کە ئێمە پێکەوە گرێ دەدات کە ئەویش نەتەوە بوونمانە.
سیستەمی نەتەوەیی یەکێک لە هەرە گرنگترین سیستەمەکانی مرۆڤه کە مرۆڤ توانیویەتی درووستی بکات. بە تەکید نەتەوە بوون سیستەمێکی سرووشتی نیە بەڵکوو مرۆڤ بە پێ پەرەسەندنی چەند هەزار ساڵە درووستی کردوە کە لە پێناوی مانەوەی کۆمەڵگاکان درووست کراوە.
بۆیە بەم شێوازە دەتوانین بێژین سیستەمەکان لە سەرەتای بوونی گەردوونەوە دێنە ئاراوە کە بە دوو شێوازی سرووشتی و ناسرووشتی دابەش دەبن کە سەرەتا دەتوانێت زۆر پرژ و بڵاو بن و هێواش هێواش پتەو و پتەوتر دەبنەوە تا دەگەیەن بە مانەوە و بەردەوام لە خولانەوەدان. سەرەتا بە شێوازێکی چوار گۆشە دەتوانین بینەخشێنین و لە گوزاری کاتدا هێواش هێواش دەکەونە خولانەوە تا گرد دەبنەوە و بە ئاسانی لەو نشێوەیدا لە شۆپنهاور ئاماژەی پێدەدات بە ئاسانی دەخولێتەوە تا ئەوەی کە مرۆڤ نەوەستێت و نەمرێت و مانەوەی بەردەوام بێت.

کاتێک کە سیستەمێک ، سیستەمێک دیکە داگیر دەکرێت:

ئەوە خسڵەتی مرۆڤه کە دەیەوێت زۆرتری هەبێت ویا ئەوەی کە حەقێقەت بە تەنیا لای خۆی دەبینێت وحەقێقەتی دیکە قەبووڵ نەکات و ئەوە وا دەکات کە بۆ ئەم ویست و حەقێقەتەی خۆی حازرە خەڵکی بێ تاوانیش بکوژێت و ئێمەی مرۆڤ ئەم خسڵەتەی خۆمان دەگوێزینەوە ناو ئەو شتانەی کە درووستی دەکەین تەنانەت ناو سیستەمەکان. ئەمە کە ڕەنگە کێشە بێت وا دەکات کە سیستەمەکان حەول بدەن سیستەمەکانی دیکە داگیر بکەن و یا حەقێقەتی سیستەمەکانی دیکە قەبووڵ نەکەن. هەر بەم هۆکارەیەوە حەول دەدات داگیری بکات و بیسڕێتەوە.

ئێمەی کورد کە ساحێبی سیستەمە ئەخلاقی و نەتەوەیی و پەروەردەیی و ئابووری و سیاسی خۆمان هەبووین بۆیە سیستەمە داگیرکەرەکان حەولیان داوە داگیری بکەن و بیسڕنەوە بۆیە سەرەتا خاکمان و دواتر مرۆڤەکانمان داگیرکراون تا ئەوەی کە سیستەمی ئەوان قەبووڵ بکەین و سیستەمی خۆمان بە فەرامۆشی بسپێرین کە ڕاستەوخۆ ئەمە وادەکات کە مانەوەی کورد لە مەترسیدا بێت.

نوسەر:
مەسعود پژووهی

بە پێ پێویست ڕفرنسەکان ئاماژەیان پێ دراوە و لێرا جێگایەتی ئاماژە بکەین کە ئەو وێنەیە لە کوێ وەرگیراوە:
*
By Screenshot taken by User:DarwinPeacock - Screenshot of free software GUESS, CC BY 3.0, https://commons.wikimedia.org/w/index.php?curid=6057981

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ