ئیرتیجاع ـــــReactionـــــ(لە باوەڕی عام دا کۆنە پەرەستی)
له زمانی سیاسیدا ئیرتیجاع بە مانای پێچەوانەی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی جێگیر دەبێت، بەربەرەکانێی کرداری پێشکەوتووانەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.پرۆسەی مێژووی ڕاپەڕینی کۆمەڵانی خەڵک ،کۆمەڵگای مرۆڤ بەرەو پێشکەوتن و گەشەکردن دەبات... ئەو چین و توێژانەی که لە کۆمەڵگادا حوکم و فەرمان ئەکەن و دەسەڵاتیان هەیە لەگەڵ ئەو ڕێبازە پێشکەوتوانەدا ناگونجێن و دەیانەوێت دۆخی کۆن وەکوو خۆی بهێڵنەوە .هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە گۆڕان و پێشکەوتن کۆمەڵانی خەڵک ئەوان بەرەو نەمان دەبات و دەسەڵات له دەستیاندا نامێنێت.
وەکوو:لە ناوچوون کۆمەڵگەی کۆیلایەتی،دوای ئەوان خاون موڵکەکان "فئوداڵ"(دەرە بەگایەتی)و...
ئەم چین و توێژانەی لە پێناو مانەوەی خۆیان و پاراستنی قازانج و بەرژەوەندی خۆیان هەموو کات بەربەرەکانێی پێشکەوتنی کۆمەڵ و گەشە کردنی چینەکانی کۆمەڵ دەکەن.
لە مانای تەواودا"ئیرتیجاع=کۆنەپەرەستی" بەوانەی دەوترێت کە بەربەرەکانێ لەگەڵ هەموو هەنگاوێکی پێشکەوتووانە ئەکەن و بەرەنگاری هەموو کردارێکی تازە دەوەستن و ڕێگە بە بیرۆکەی نوێ نادەن.
جیاوازی نیە بۆ ئەو شێوازە هەڵسووکەوتە ڕەنگە ئەو بەرەنگار بوونەوە لە وڵاتێک وەکو ئامریکا دا ببێت و یا لە ناو ئاڵمان و یا هەر وڵاتێکی پێشکەوتووی دیکە.
هەر کەسێک کە بەرەنگاری بیرۆکەی نووێ بێت ئەوە ناسناوی "ئیرتیجاع =کۆنەپەرەستی " لە خۆی دەگرێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران کە بۆ گشت کەسێکمان ناسیاوە لە ماوەی چوار دەهە کار و چالاکی خۆی ئەوەی بۆ ئێمە سەلماندوە کە لە پێناو هەر بیرۆکەیەکی نوێدا ئەوەستێت و و دژی کردەوە نیشان دەدات و ڕێگا بە گەشە کردنی بیرۆکەی نوێ و چالاکی بۆ پێشکەوتن نادات مەگەر ئەوەی بە پێ باوەڕ ئەو و یا لە قازانج ئەو دا ببێت .
ئەگەر گەرەکمان بێت بە دوای سەرچاوە دا بگەڕێین ئەگەین بە بیرۆکەی ئایینی ئیسلام کە مەلاکان و ئاخووندەکان بەڕێوەی دەبەن و بیرۆکەی نوێ و پێشکەوتن کۆمەڵگا لە دژی قازانجێ خۆیان سەیر دەکەن .
بۆیە بیرۆکەێ ئایینی ئەتوانین بێژین شێوازێکە لە "کۆنەپەرەستی " کە بە سەر کۆمەڵگای ئێمەدا سەپاوە .

نظرات
ارسال یک نظر