پست‌ها

نمایش پست‌هایی با برچسب گابەرد
تصویر
                                       بیرەوەری منداڵ بووم بە زۆر ئەمتوانی نوێڵ هەڵگرم. ڕەنگە نەزانن نوێڵ چیە! نوێڵ کەرەستەیەکە لە ئاسنی پتەو بۆ ئەوەی بەردی پی بشکێنی و یا بیتلێنی هەروەها فارسیەکەی دەبێتە "اهرم". زەویەکمان هەیە لە دەمی ڕووبارێکە کە جاران ئەوەی بۆ منیان گێڕاوەتەوە پەنجا شەست ساڵ پێش هەموو کاتەکان و وەرزەکان ئاوی بووە بەڵام ئێستا تەنیا سەرەتای بەهار بەفراوێکی هەیە و ئەویش تەواو بووە دیارە حکومەت بە لێدانی زنجیرە بەربەست لە سەر ڕێگای ڕووبارەکە، ئەو ڕووبارە وشکی کردوە ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە زەمانی پێش ئەم حکومەتە زەووی دێم لە ئاوایی ئێمە زۆر کەم بوو بەڵام ئێستا بە گشتی پشتی جادە بووە بە دێم و خەڵک مەجبوورن بۆ دەرهێنانی ئاو چا لێبەن و ئاو لە دڵی عەرزەوە بێننە سەر بۆ کشت و کاڵ. دیارە ئەم کێشەیە ئەمڕۆکه یەکێک لە کێشەکانی مەریوان و گوندەکانی دەورو پشتیەتی. بەهەرحاڵ بچینەوە سەر باسی نوێڵەکە و زەویەکە، ئەم زەوویەی ئێمە لەو کاتەدا کە شەڕ هەبوو لە نزیکی پایەگایەک بوو کە حکومەت درووس...