پێشەکی

من وەکو مەسعود پژوهی خەڵکی شاری مەریوان و گوندی پیرسەفا ساڵی ١٣٩١ هەتاوی پەیجێکی فەیسبووکیم درووست کرد کە بە هۆی خۆشەویستی "فواد مستەفا سوڵتانی" و هەروەها بە هۆی ئەوەی لە ناوخۆی وڵاتدا بووم و نەمدەتوانی بە ناسناوی ڕاستەقینەی خۆمەوە کار بکەم بۆیەناوی پەیجەکەم هەر بەو ناوەوە بوو و هاوکات کاری دژ به ئایین و سیاسیم بڵاو دەکردەوە. ناسناوی من لەو سەردەمەدا به ناوی "تاڵەسوار" بوو و دواتر ساڵی ١٣٩٥ کاناڵی تلگرامی بە ناسناوی تاڵەسوارەوە دامەزراند.

دوای ئەوەی لە وڵات و زێدی خۆم ئاوارە بووم بڕیارم دا کە چیتر لە ژێر ناسناودا کار نەکەم بۆیە ناسناوی ڕاستەقینەی خۆمم دانا و ئەو کاتە بوو کە لەگەڵ چەن هاوڕێ ناو کاناڵەکە گۆڕدرا بۆ ناوی "بەهاری کوردستان".

دیارە تا ئەو سەردەمە هەر بڕوام به سەربەخۆیی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەبوو بەڵام نەک وەکوو پێویست بەڵکوو وەکو ئامانج بۆیە منیش لە قاڵبی فدراڵیست چالاکیم هەبوو.

ساڵی ١٣٩٧ هەتاوی ئەتوانم بێژم ساڵێک بوو پڕ لە گۆڕان بۆ من و هەر وەها ئەو چەن هاوڕێیەم کە پێشتر پێکەوە کارمان ئەکرد. ئەو گۆڕانە بریتی بوو لە "سەربەخۆیی وەکوو پێویست" بۆیە بڕیارمان دا کە چیتر بچینه ناو ئەو چوارچێوە. بۆیە تەنانەت ناوی گرووپەکە گۆڕا بۆ "ڕەنگێکی نوێ" .

حەولی ڕەنگێکی نوێ لەو بابەتەدایە کە حەول دەدات بە ئلمانە زانستیەکان و گەشەی زانست لە کۆمەڵگای کوردستاندا هەم بڕوای خەڵک بە خۆی پەرە پێ بدات و هەمیش مەترسیەکانی سەرکۆمەڵگای کوردستان دیاری بکات.

بە داخەوە ئەمڕۆ ئەو کەسانەی کە پێکەوە حەولمان دەدا کار بکەین پەرتەوازە بوون و هەر کامەیان پێوەست بوون بە گرووپی جیاجیا و لەوانەدا خەریکی چالاکی خۆیانن و من _مەسعود پژووهی_ لە ڕەنگێکی نوێدا بە دەستی تەنیا خەریکی کارم. 

وێبلاگی "ڕەنگێکی نوێ" ئەمڕۆ بە پێ هەندێک کێشەی تایبەت ناتوانین کاری تێدا بکەین هەر بەو بۆنەیەوە ئەم وێبلاگە نوێیەم ڕێکخستوە کە بتوانین کارەکان بڵاو بکەینەوە.

بە خۆشحاڵیەوە ئەمڕۆ ڕەنگێکی نوێ لە حەولدایە کە کاناڵی دەنگی و ڕەنگی خۆی لە یوتیوب دامەزرێنێت بۆ ئەوەی بە شێوازێکی باشتر بتوانین کار بکەین. 

ئێمە چیمان کردوە تا ئێستا:

١: لە ڕۆژنامەکاندا چەندین وتار و بابەتی گرنگمان بڵاو کردوەتەوە.

٢: چەند ساڵی پێش چەندین کۆڕ و سمینارمان هەبووە لە تلگرام کە گرنگی تایبەت بە خۆیان هەبووە.

٣:لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشدار بووین و حەولمان داوە لە داخوازیەکانی نەتەوەی کوردستان دیفاع بکەین.

٤:چەندین وتاری گرنگ لە سەر ئایین بە زمانی کوردی بڵاو کراوەتەوە.


ڕەنگێکی نوێ بەردەوامه لە چالاکیەکان خۆی و سەربەخۆ بوونی تاک و وڵاتی کوردستان بە پێویست و زەروورەت دەزانێت.

ئەو بەرهەمانەی کە تا ئێستا هەر ماون و بزانین بە کەڵکه لەم وێبلاگە نوێیەدا بڵاو دەکرێنەوە و هاوڕێیان دەتوانن بیخوێننەوە.

سپاستان دەکەین بۆ هاوڕێیەتیتان


نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ