پەروەردە
کاتێک که بیر لە کێشەی کورد ئەکەینەوە و بە تێڕوانین بە کوردستان و کورد و بەراورد کردنی لەگەڵ کۆمەڵگایەک وەکو بریتانیا و ئاڵمان وا هەست دەکەین کورد زۆر نەزانە و یا ئەوەی هەندێک کەس لە نەناسینی جیهان وا هەست دەکەن کە گوایه ئەو ئەحزابەی ئێمە هەمانه داردەستی داگیرکەرانی کوردستانن بۆ نمونە ئەوان هەڵسوکەوتی پەکەکە و یا پارتی و کۆمەڵە و دموکرات و چیتر پێناسە ئەکەن و ئێژن ئەوانە هەڵسوکەوتی داگیرکەرە و لە ڕاستیشدا ڕاس ئەکەن بەڵام ئەوەی ڕوونه گشت ئەو ئەحزاب گەلە خەڵک و شارۆمەندی کوردستانن و کۆمەڵگای کوردستان پشتیوانیان دەکات و ناکرێت بەو شێوازە بەراورد بکرێت بەڵکوو لە ڕاستیدا ئەوان هەڵە ئەکەن و هەڵە ئەکەن. ئێمە ئوسولەن کاتێک وەکو تاک سەیری کۆ دەکەین وا هەست دەکەین کە کۆ دەبێت وەکو ئێمە هەڵسوکەوت بکات. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئێمە ڕەنگە پەنجا و شەست و حەفتا ساڵ تەمەنمان هەبێت بەڵام ئەو تەمەنە بۆ تاک زۆر ئەگەر نا بۆ شتێک بە ناو جیهان چرکەش حیساب ناکرێت.
نەتەوەخوازی و دەسەڵاتی کولتوورەکان لە دوای گەشە کردنی زانست گەشە دەکات و زانستیش لە دوای شۆڕشی ڕۆشنگەری سەرهەڵدەدات و ئێمەی کورد بە سەرنج دان لە کۆمەڵگای خۆمان و بەراورد کردنی لە بەرنبار کۆمەڵگای ئاڵمان و بریتانیا دەتوانین بێژین زۆر منداڵین و ئەوە لە ڕاستیدا ئێمە و ئەحزابەکانمان زۆر هەڵە دەکەین لە هەڵسووکەوتماندا.
ژان پیاژه دەرون ناسی منداڵان که زۆرتر کاری لەسەر پەروەردە دەکرد کاتێک منداڵانی تاقی ئەکردەوە ئەوە بۆی گرنگ نەبوو کە منداڵان چەندە دروس وڵام دەدەنەوە بەڵکوو لای گرنگ بوو کە چەندە هەڵەکانیان وەک یەکن و لێکچووییان تیایە. ئەو شتێکی سەرنج ڕاکێشی دۆزیەوە و ئەویش ئەوە بوو کە زۆربەی منداڵان هەڵەکانیان یەک شێوازە بۆیە وتی دونیای ئێمه و دونیای منداڵەکان جیاوازە. لە ڕاستیدا منداڵەکان بە شێوازێکی دیکە دونیا دەبینن و بۆیە هەڵەکانیان لێکچووی زۆری تیایە و منداڵەکان لە قۆناغی جیاواز تێدەپەڕن تا ئەو کاتەی گەورە دەبن و دەتوانن وەکو گەورەکان هەڵسوکەوت بکەن.
ئەگەر هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر باشوری کوردستان بە نمونە سەیر بکەین لایەنە جیاوازەکان بەم شێوازە سەیری دەکەن:
پەکەکە:
پارتی داردەستی تورکیایە و تورکیای هێناوەتە ناو باشوور بۆیە دەبێت دژی پارتی هەڵسوکەوت بکەین.
ئەمە ئستدلالێکی یەکسەر منداڵانەیە بۆ ئەوەی کە ئەگەر پەکەکە دژی تورکیە کار دەکات و داگیرکاری تورکیای پێناخۆشە ئەوا ٢٥٠٠٠٠٠٠٠کورد ئەمڕۆ لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیان و تورکیا بەشێکی گەورە لە خاکی کوردستانی داگیرکردوە.
پارتی:
پەکەکە هۆکارە بۆ هاتنی تورکیە و تورکیە بە بۆنەی ئەوەی پەکەکە لێرایە دێت بۆ کوردستان بۆیە دەبێت دژی پەکەکە بین و پەکەکە لە کوردستان دەرکەین و بۆ ئەوەی کە تورکیە چیتر خاکی کوردستان داگیر نەکات.
ئەم ئستدلالەی پارتیش هەمان ئستدلالی منداڵانەی پەکەکەیە بۆ ئەوەی کە ئەگەر پارتی و ئەحزابی دیکەی باشور دڵیان بۆ کوردستان و کوردستانیان لێدەدات ئەوا باکور داگیر کراوە.
ئەحزابی ڕۆژهەڵاتیش بە هەمان شێوازی منداڵانە سەیری کێشەکان دەکەن. لە ڕاستیدا تورکیە بۆ دەسەڵات و هێزی خۆی دێت و دەیەوێت هەژموونی خۆی لە ناوچەکەدا داکوتێت و هەروەها بۆشی گرنگ نیە کە کوردی کۆیلە بێت یا کوردی سەروەر و ئەو دژی هەژموونی کوردە و ناهێڵێت کورد بتوانێت هەژموونی دروست بکات.
بە سەیر کردن لە باقی کێشەکانی کوردستان هەمان کێشە دەبینین کە هەر ڕۆژه کورد توشی هەڵە دەبێت و هەڵەکانی یەک لە دوای یەک دووپات و چەن پات دەبێتەوە.
ئەم هەڵەگەلە تەنیا یەک شتمان بۆ ڕوون ئەکەنەوە ئەویش ئەوەیە کە کورد و نەتەوەی کورد زۆر منداڵە و جێگای زۆری ماوە هەڵە بکات بۆیە نابێت دڵسارد بین و دەبێت هەر ڕۆژ کە لە خەو هەڵدەستین بە تین و ئاواتێک دیکەوە هەستین و هەوڵ بدەین بۆ ئەوە داهاتوویەکی ڕوون بۆ کۆمەڵگای خۆمان بەدی بهێنین.

نظرات
ارسال یک نظر