پست‌ها

تصویر
                                       بیرەوەری منداڵ بووم بە زۆر ئەمتوانی نوێڵ هەڵگرم. ڕەنگە نەزانن نوێڵ چیە! نوێڵ کەرەستەیەکە لە ئاسنی پتەو بۆ ئەوەی بەردی پی بشکێنی و یا بیتلێنی هەروەها فارسیەکەی دەبێتە "اهرم". زەویەکمان هەیە لە دەمی ڕووبارێکە کە جاران ئەوەی بۆ منیان گێڕاوەتەوە پەنجا شەست ساڵ پێش هەموو کاتەکان و وەرزەکان ئاوی بووە بەڵام ئێستا تەنیا سەرەتای بەهار بەفراوێکی هەیە و ئەویش تەواو بووە دیارە حکومەت بە لێدانی زنجیرە بەربەست لە سەر ڕێگای ڕووبارەکە، ئەو ڕووبارە وشکی کردوە ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە زەمانی پێش ئەم حکومەتە زەووی دێم لە ئاوایی ئێمە زۆر کەم بوو بەڵام ئێستا بە گشتی پشتی جادە بووە بە دێم و خەڵک مەجبوورن بۆ دەرهێنانی ئاو چا لێبەن و ئاو لە دڵی عەرزەوە بێننە سەر بۆ کشت و کاڵ. دیارە ئەم کێشەیە ئەمڕۆکه یەکێک لە کێشەکانی مەریوان و گوندەکانی دەورو پشتیەتی. بەهەرحاڵ بچینەوە سەر باسی نوێڵەکە و زەویەکە، ئەم زەوویەی ئێمە لەو کاتەدا کە شەڕ هەبوو لە نزیکی پایەگایەک بوو کە حکومەت درووس...
تصویر
                                                                                                       ئیرتیجاع ـــــ Reaction ـــــ(لە باوەڕی عام دا کۆنە پەرەستی) له زمانی سیاسیدا ئیرتیجاع بە مانای پێچەوانەی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی جێگیر دەبێت، بەربەرەکانێی کرداری پێشکەوتووانەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا. پرۆسەی مێژووی ڕاپەڕینی کۆمەڵانی خەڵک ،کۆمەڵگای مرۆڤ بەرەو پێشکەوتن و گەشەکردن دەبات... ئەو چین و توێژانەی که لە کۆمەڵگادا حوکم و فەرمان ئەکەن و دەسەڵاتیان هەیە لەگەڵ ئەو ڕێبازە پێشکەوتوانەدا ناگونجێن و دەیانەوێت دۆخی کۆن وەکوو خۆی بهێڵنەوە .هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە گۆڕان و پێشکەوتن کۆمەڵانی خەڵک ئەوان بەرەو نەمان دەبات و دەسەڵات له دەستیاندا نامێنێت. وەکوو:لە ناوچوون کۆمەڵگەی کۆیلایەتی،دوای ئەوان خاون موڵکەکان "فئوداڵ"(دەرە بەگ...
تصویر
پێشەکی من وەکو مەسعود پژوهی خەڵکی شاری مەریوان و گوندی پیرسەفا ساڵی ١٣٩١ هەتاوی پەیجێکی فەیسبووکیم درووست کرد کە بە هۆی خۆشەویستی " فواد مستەفا سوڵتانی " و هەروەها بە هۆی ئەوەی لە ناوخۆی وڵاتدا بووم و نەمدەتوانی بە ناسناوی ڕاستەقینەی خۆمەوە کار بکەم بۆیەناوی پەیجەکەم هەر بەو ناوەوە بوو و هاوکات کاری دژ به ئایین و سیاسیم بڵاو دەکردەوە. ناسناوی من لەو سەردەمەدا به ناوی " تاڵەسوار " بوو و دواتر ساڵی ١٣٩٥ کاناڵی تلگرامی بە ناسناوی تاڵەسوارەوە دامەزراند. دوای ئەوەی لە وڵات و زێدی خۆم ئاوارە بووم بڕیارم دا کە چیتر لە ژێر ناسناودا کار نەکەم بۆیە ناسناوی ڕاستەقینەی خۆمم دانا و ئەو کاتە بوو کە لەگەڵ چەن هاوڕێ ناو کاناڵەکە گۆڕدرا بۆ ناوی " بەهاری کوردستان ". دیارە تا ئەو سەردەمە هەر بڕوام به سەربەخۆیی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەبوو بەڵام نەک وەکوو پێویست بەڵکوو وەکو ئامانج بۆیە منیش لە قاڵبی فدراڵیست چالاکیم هەبوو. ساڵی ١٣٩٧ هەتاوی ئەتوانم بێژم ساڵێک بوو پڕ لە گۆڕان بۆ من و هەر وەها ئەو چەن هاوڕێیەم کە پێشتر پێکەوە کارمان ئەکرد. ئەو گۆڕانە بریتی بوو لە "سەربەخۆیی وەک...